(ABNA24.com)وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە شەڕی ئابووری ترامپ بناغەی هەموو تەنگژەکانە، وتی: پێشوازی لە خواستی ئەڵمانیا دەکەین کە دەیەوێت هەنگاوی کردەیی بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و پاراستنی بەرجام هەڵگرێت.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە دیدار و گفتوگۆ ڕاشکاوانەی خۆی لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی خۆی نووسی: " گفتوگۆی ڕاشکاوانە لەگەڵ هایکۆ ماس؛ پێشوازی لە خواستی ئەڵمانیا دەکەین کە دەیەوێت هەنگاوی کردەیی بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و پاراستنی بەرجام هەڵگرێت.
ئەوەشی نووسیوە کە ئێمە وئەڵمانیا هاوڕابووین کە دەبێ وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆ بکەن و ئەمە زەروورییە. بەڵام شەڕی ئابووری دۆناڵد ترامپ بناغەی هەموو تەنگژەکانە.
/129